به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى 21 كه‌س له سه‌نعا كوژران
هاوكات ئه‌م بۆردومانه دواى دوو رۆژ له راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست دێت بۆ گه‌یاندنى هاوكاریى مرۆیى ، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگربه‌ست پێشێل كرا و له ده‌ستپێكى پێشێلكردنیشى، له شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا لانیكه‌م چل و پێنج كه‌س كوژران .
حكومه‌تی شه‌رعى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه سیی و پێنج كه‌س له شه‌ڕه‌كانی نزیك عه‌ده‌ن كوژراون و ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی نوێی ئاگربه‌سته له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بڕیار بوو ئه‌م ئاگربه‌سته لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته درێژه بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت كه‌ل و په‌لی خۆراك و یارمه‌تی مرۆیی بگاته هاووڵاتیانی یه‌مه‌ن .
جێى باسه له كاتى ده‌ستپێكردنى بۆردومانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رۆ حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن له بیست و شه‌شى مانگى ئادارى رابردووه‌وه و شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له یه‌مه‌ن زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س كوژراون و قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى مرۆییش ڕووى له‌و وڵاته كردووه .