ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی درێژكراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران
هاوكات نوێنه‌رانی وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك و ئێران ئومێد ده‌خوازن كه ئه‌مڕۆ بگه‌نه رێككه‌وتنێكی كۆتایی ، لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند هیوادارین ئه‌و قۆناغه دوا قۆناغ بێت له دانوستانه‌كان .
عه‌لی ره‌زا میر یوسفی راوێژكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش رایگه‌یاند كه ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌نها ئیراده‌یه‌كی سیاسی ده‌وێت .
لاى خۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا نزیك له فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتنێكى كۆتایى مێژوویى له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌گه‌ر تاران ئاماده‌بێت هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دواییه بگرێته به‌ر .
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه له دیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، مۆركردنى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران جگه له چه‌ند خاڵێك هیچى نه‌ماوه .