دەسەڵاتدارانی سعودیە نوری مالیکی لە وڵاتەکەیان دەردەکەن
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، نوری مالیکی سەردانی سعودیەی کردووە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە بە خاکسپاردنی سعود فەیسەڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی سعودیە.
دوای ئەو سەردانەی نوری مالیکی بۆ سعودیە، بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگێکیان بۆ دەرکردنی مالیکی لە سعودیە دانا و نووسیبوویان ”دەرکردنی مالیکی لە سعودیە“ و گرتەی ڤیدیۆیی دەنگ و ڕەنگی مالیکییان بڵاوکردەوە، کە ”زماندرێژی دەکاتە سەر هاوڵانی پێغەمبەری ئیسلام و بە سەرچاوەی تیرۆر دەیانناسێنێت“.
بەڵام نووسینگەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە ماڵپەڕی فەرمی ناوبراودا رەتیکردووەتەوە مالیکی سەردانی سعودیەی کردبێ و هەموو ئەو قسە و باسانە بە ”دەنگۆ و خەیاڵی“ دادەنێت.
باسنيوز