لە ماوەی ھەفتەیکدا ڤیدڵ کاسترۆ بۆ جاری دووەم بەدیار دەکەوێت
ئهو دهركهوتنهی کاسترۆی تةمةن ٨٨ ساڵ پێنجشهممهی رابردوو بوو پێشتریش لهسێی مانگی تەمموز لە سەردانێكی دەگمەن لە دەرەوەی جێگای نیشتەجێبوونی خۆی لە ھاڤانای پایتەخت چاوی بە ١٩ بەرھەمھێنەری پەنیر کەوتبوو، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی بوو دوای سێ مانگ، پێشتریش ساڵێک تێپەڕیبوو لە سەر دوایین دەرکەوتنی لە دەرەوەی جێگای نیشتەجێبوونی.
کاسترۆ بەھۆی نەخۆشی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشێوەیەکی کاتی و ساڵی ٢٠٠٨ بەھەمیشەیی خانەنشین کرا و دەسەڵاتی ڕادەستی "رائول"ی برای تەمەن ٨٤ ساڵ کرد، ئێستا ناوە ناوە لە ڕۆژنامەکان دەنوسێت و لە ماڵەکەی پێشوازی لە کەسایەتییە ناوبانگەکان دەکات.