كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا: شتێك نه‌ماوه ناوی عێراق بێت
“مارك هیرتلینگ” ڕاوێژكاری سه‌ربازی تۆڕی “سی.ئێن.ئێن” ده‌ڵێت: ” لێدوانه‌كانی ترامب، مایه‌ی نیگه‌رانین”.
ئه‌و چاودێره ده‌شڵێت :” لێدوانه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانین، چونكه عێراق ماوه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سیاسی و ئیتنكییه‌وه دابه‌ش بوون هه‌یه. به‌لام پێویسته له‌بارودۆخه باشتر تێبگه‌ین، به‌رله‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه بده‌ین كه بیره نه‌ته‌وته‌كان و دامه‌زراوه زینده‌ییه‌كان بته‌قێنینه‌وه”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕه‌نگه سه‌دان هه‌زار عێراقی هه‌بن، باوه‌ڕایان به‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌تێكیان هه‌یه”.
پێشتر”ترامب” كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی” سێ.ئێن.ئێن” گوتی: ” ده‌بێ به‌و په‌ڕی هێز و تواناوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعشدا بكرێت. به‌تایبه‌تی چونكه كه‌سانێك هه‌ن، سه‌رده‌بڕدرێن… ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بومایه، چه‌ند كارێكم ده‌كرد كه له‌وپه‌ڕی توندیدا ده‌بون. هه‌موو سامانه‌كه‌یان و بیره نه‌وته‌كانم خاپور ده‌كرد. ده‌بێ ئێستاش هه‌روا بكرێت”.
ئه‌و كاندیده ده‌شڵێت: ” ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وم، ئه‌و بیره نه‌وتانه ده‌كه‌مه ئامانج، یه‌ك له‌دوای یه‌ك خاپوریان ده‌كه‌م. چونكه داعش له‌و بیرانه‌وه سامانێكی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت. دواتر په‌نا ده‌به‌مه به پێنج گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مریكی تاكو بیره‌كان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه”.
له‌باره‌ی پرسیارێكه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وێران كردنی ئه‌و بیره نه‌وتانه، زیان له‌سامانی عێراق ده‌دات. ترامب ده‌ڵێت: ” عێراق نه‌ماوه، كه‌سانێك نه‌ماون ناویان عێراقی بێت، هه‌موویان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ندین تایه‌فه‌و گرووپی جیاوازدا”.
باسنيوز