عه‌راقچی: گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن گرنگتره‌ له‌لامان وه‌ك له‌ دانانی كات

عه‌راقچی: گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن گرنگتره‌ له‌لامان وه‌ك له‌ دانانی كات
عه‌باس عه‌راقچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌ ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند به‌ لای ئه‌وانه‌وه‌ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی باشتر و گرنگتره‌ له‌ بڕى ئه‌وه‌ى واده‌ و كات بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ دیارى بكرێت .

عه‌راقچی له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ناوخۆى ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا ، ئه‌گه‌ر بێت و دانوستانه‌كان رۆژ به‌رۆژ درێژ بكرێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و مانه‌وه‌یان له‌ ڤیه‌ننا ، گوتیشى: له‌ دانوستانه‌كاندا پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئاسته‌نگه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران و هێشتاش سزا سه‌ربازییه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌راقچى گوتى : ئێمه‌ ناچارین رێككه‌وتنێك بێنینه‌ كایه‌وه‌ كه‌ گره‌نتیمان بداتێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكان بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نی رۆژئاوا ئاماده‌ بێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ .

جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ته‌ئكیدشى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانى وتوێژه‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌رداری هێڵی سووری خۆى نابێت .

بڕیاریشه‌ ئه‌مرۆ دانووستانه‌كان له‌ ڤیه‌ننا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ و به‌رپرسانى ئێران و رۆژئاواش گه‌یشتنه‌وه‌ ڤیه‌ننا و سبه‌ینێش ده‌ى ته‌مموز دوا واده‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ درێژ نه‌كرێته‌وه‌، له‌ دواى 30 حوزه‌یران ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ دانووستانه‌كان درێژ ده‌كرێنه‌وه‌ .
Top