UN: ژماره‌ى په‌نابه‌رانى سوریا بۆ وڵاتانى دراوسێ چوار ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سه‌رۆكى كۆمیسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانى سووریا بۆ وڵاتانى دراوسێ زیادی كردووه، ئێستا ئه‌وان پێویستیان به هاوكارى و پشتیوانى زیاترى مرۆییه چونكه ئاواره‌كانى سووریا له ژیانێكى سه‌خت و دژوارى ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا گۆتێریس روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئاواره‌كانى سووریا كه روویان له لوبنان و ئوردن و عێراق و میسر و توركیا كردووه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر و ئێستا دووسه‌دو حه‌فتا هه‌زار سووری هه‌ن كه داواى مافى پانه‌به‌رێتى له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن. هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له ئێستاشدا له ناوخودى سووریا، حه‌وت ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار سوورى ئاواره بوونه و نزیكه‌ى شه‌ش سه‌دو سى هه‌زاریش هاووڵاتى سووریا وه‌ك ئاواره روویان له ئوردن كردووه.