نێرده‌ى ئۆباما داوا له‌ توركیا ده‌كات سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ سوریا پته‌وتر بكات

نێرده‌ى ئۆباما داوا له‌ توركیا ده‌كات سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ سوریا پته‌وتر بكات
به‌پرسانى ئه‌مه‌ریكا هانى توركیایان دا كه‌ هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بۆ رێگه‌كردن له‌ په‌ڕێنه‌وه‌ى توندڕه‌وان و جیهادیه‌كان بۆ نێو سووریا بخه‌نه‌ گه‌ڕ.

ئه‌مه‌ش له‌ میانى دیدارێك هات كه‌ ژه‌نه‌ڕاڵى خانه‌نشینكراو جۆن ئالین كه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش دیاریكردووه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى توركیا سازی كرد.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د برات جۆنقار سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى توركیا بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه‌، وڵاته‌كه‌ى مه‌رجى دیاریكراوى هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى ده‌كات چونكه‌ زۆر گرنگه‌ هاوپه‌یمانان درك به‌ هه‌ستیارى توركیا بكه‌ن.
Top