چه‌كدارێك نۆ كه‌سى له‌ناو كه‌نیسه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا دا كوشت

چه‌كدارێك نۆ كه‌سى له‌ناو كه‌نیسه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا دا كوشت
پۆلیسى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند له‌ ناو كه‌نیسه‌یه‌ك له‌ شارى چارلستۆن له‌ ویلایه‌تى ساوس كارۆلاینا چه‌كدارێك ته‌قه‌ى كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات گریگورى مالن فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى شارى چارلستۆن رایگه‌یاند كه‌سێكى چه‌كدار له‌ ناو كه‌نیسه‌یه‌ك ته‌قه‌ى له‌ ئاماده‌بووانى ناو كه‌نیسه‌كه‌ كرد و له‌ ئاكامدا نۆ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.

لاى خۆشیه‌وه‌ پۆلیسى چارلستۆن له‌سه‌ر په‌یچى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند به‌ دواى چه‌كداره‌كه‌دان كه‌ ته‌مه‌نى بیست و یه‌ك ساڵه‌.
Top