گوته‌بێژی پارێزگای ته‌ھار، سونه‌توڵا تیمور رایگه‌یاند كه له دوای هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان، بۆ سه‌ر قایمقامی شارۆچكه‌كه، شه‌ڕ و پێكدادان سه‌ری هه‌ڵداوه و له ئه‌نجامدا بیست و سێ كه‌س كوژراون. تیمور راشیگه‌یاند كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه و له ئه‌نجامدا 23 چه‌كداری تاڵیبان كوژراوه و هاوكات 20 چه‌كدار و پۆلیسێكی قایمقامیه‌تیش بریندار بوون.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه نه‌دراوه. هاوكات مانگی رابردوو له هه‌مان شارۆچكه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردبووه سه‌ر پۆلیس و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژرابوون.