له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ و تۆپبارانكردن 4 كه‌س شه‌هیدبوون

له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ و تۆپبارانكردن 4 كه‌س شه‌هیدبوون
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، له‌ ئاكامى تۆپبارانكردنى شارى حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان، چوار كه‌س شه‌هیدبوون و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ روونیانكرده‌وه‌، له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش ده‌ستیان به‌ تۆپبارانكردنى گه‌ڕه‌كانى موفتى و ساڵحییه‌ له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س شه‌هید بوون و حه‌وتى دیكه‌ش بریندابوون ئه‌و تۆپانه‌ش له‌ گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌بنشینه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى حه‌سه‌كه‌ كراوه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، تیرۆرستانى داعش له‌ رۆژئاواى گه‌ڕه‌كى كلاسه‌وه‌ چوونه‌ ناو ناوچه‌ى مجرجع.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ روویداوه‌ كه‌ هێشتا زیانه‌ گیانى و مادیه‌كان دیار نییه‌.
Top