وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێران ده‌كات

وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێران ده‌كات
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه‌، وه‌فدێـكی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێران ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌ بواری كه‌رتی وزه‌دا.

عه‌باس شعری موقه‌ده‌م، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران ئه‌نجامبدات".

وتیشیی: "ئه‌گه‌ر بێت و سزاكانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران لابـبرێن، ئه‌وا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت و غازی ئه‌مریكا له‌ ئاینده‌دا له‌و بواره‌دا له‌ ئێران هاوكاری ده‌كه‌ن".

ئه‌گه‌رچی موقه‌ده‌م ورده‌كاری زیاتری له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام وتویه‌تی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان له‌ پـرۆژه‌ نوێـیه‌ پـترۆكیمیاویـیه‌كانی ئێراندا.

له‌دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ رێككه‌وتن، كرانه‌وه‌یه‌كی زیاتری ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌ئێستادا به‌ڕووی ئێراندا هه‌ستیپێده‌كرێت.









خەندان
Top