كۆریای باشوور داوای ئازادكردنی چوار هاووڵاتی له كۆریای باكوور ده‌كات
لیم بیۆنگ جیۆل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی یه‌كگرتننه‌وه له حكوومه‌تی كۆریای باشوور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆریای باكوور كرد ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئازاد بكات كه ده‌ستگیری كردوون.
هاوكات لیم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكوومه‌تی سیئۆل زۆر به جددی داوای له حكوومه‌تی كۆریای باكوور كردووه ده‌ستبه‌جێ چوار هاووڵاتیه‌كه‌ى كۆریاى باشوور ئازاد بكات تا به خانه‌واده‌كانیان شاد ببینه‌وه.
چوارى هاووڵاتی كۆریای باشوور مانگی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پیۆنگ یانگه‌وه تاوانباركران به تیرۆر و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆریای باشوور ده‌ستگیركراون.