UN: ئیسرائیل 7 قوتابخانه‌ى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانى له فه‌ڵه‌ستین بۆردومان كردووه
بان كی مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكدا كه پێشه‌كى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه رایگه‌یاند، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان، فرۆكه‌كانى ئیسرائیل له هێرشه‌كانى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له ساڵى دوو هه‌زارو چوارده، حه‌وت قوتابخانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان بۆردومانكردوون، كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان وه‌ك په‌نگاى خۆ پاراستن له هێرش و بۆردومانه‌كان تێدا خۆیان حه‌شاردابوو.
بان كی مۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له ئاكامى هێرش و بۆردومانه‌كانى ئه‌و حه‌وت قوتابخانه‌یه، چل و چوار فه‌ڵه‌ستینى كوژراون و دووسه‌دو بیست و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوونه. واش بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێ كردنى راپۆرتى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سوپاى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له ساڵى دوو هه‌زارو چوارده كۆببێته‌وه.