پنتاگۆن پێشوازی لە دوورکەوتنەوەی کەشتییەکانی ئێران لە یەمەن دەکات

 پنتاگۆن پێشوازی لە دوورکەوتنەوەی کەشتییەکانی ئێران لە یەمەن دەکات
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاند 9 کەشتی ئێرانی لە سنوورە ئاوییەکانی یەمەن دوورکەوتوونەتەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دەڵێت پێدەچێت ئەو کارەی ئێران هەوڵدانبێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بەرپرسانی ئەمریکی بە گومانبوون لەوەی ئەو کەشتییانە هەڵگری چەکی پێشکەوتوو بن بۆ حوسییەکانی یەمەن.

کۆلۆنێل ستیڤ وارن، گوتەبێژی پنتاگۆن رۆژی هەینی 24/4/2015 رایگەیاند کاروانە 9 کەشتییەکەی ئێران کە پێکهاتبوو لە 7 کەشتی بارهەڵگر و دوو کەشتی جەنگی رێڕەوی خۆیان گۆڕیوە بەرەو رێگای گشتی ئێران.

ئەو کەشتییانە پێشتر بەرەو بەندەری عەدەن دەڕۆیشتن، کە ماوەی چەند هەفتەیەک شوێنی تێکگیرانی چەکداران و هێزە حکومییەکانی یەمەن بوو.







رووداو
Top