ئەلقاعیدە ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر ڤاتیکان
ئەو کەسانە لە کاتی تێکگیرانیان لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکراون، دوو کەسیش لەو دەستگیرکراوانە پاسەوانی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی پێشووی ئەلقاعیدە بوون و لە رێگای گوێڕاگرتن لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکانیان شوێنپێیان گیراوە، ئەوان لە گفتوگۆکانیان باسیان لە "جیهادی گەورە لە ئیتاڵیا" کردووە.
لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکانیان پێشنیاری ئەوە کراوە ڤاتیکان بکرێتە ئامانجی هێرشەکان، تەنانەت کەسێک بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە چووەتە رۆما، بەڵام روون نییە بۆچی بێ ئەنجامدانی چالاکییەکە ئیتاڵیای جێهیشتووە.
پۆلیس لە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری لەسەر ئەو کەسانە و کەیسەکان بەردەوامە.
روداو