ئەردۆغان لە ئاکسەرای پێشوازیی لە فوئاد مەعسووم کرد

 ئەردۆغان لە ئاکسەرای پێشوازیی لە فوئاد مەعسووم کرد
فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق، رۆژی سێشەممە 21ی نیسانی 2015 گەیشتە تورکیا و ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی ئاکسەرای پێشوازیی لێکرا.

مەعسووم و ئەردۆغان تاوتوێی رەوشی ئەمنیی ناوچەکە و پرسی تیرۆر دەکەن، ئەمە جگە لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووریدا.

سەرۆککۆماری عێراق لەو سەردانەیدا لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیاش کۆدەبێتەوە.

رۆژی هەینی لە ئیستەنبوڵ بە بەشداری سەرۆکی 21 وڵات کۆنگرەی ئاشتی بەڕێوەدەچێت و فوئاد مەعسووم-یش بەشداریی دەکات.







رووداو
Top