سعودیە کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر یەمەن هێنا

سعودیە کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر یەمەن هێنا
وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند، کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن هێناوە.

وەزیری بەرگری عەڕەبستانی سعودی ڕایگەیاند؛ هێزەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی، ئەو موشەکانەیان لەناو بردووە کە کەوتبووە دەست چەکدارە حوسییەکان و ئاسایشی دراوسێکانی یەمەنی خستبۆ ژێر مەترسییەوە.

بە گوتەی وەزیری بەرگری عەڕەبستانی سعودی، دوای کۆتایی هاتنی هیرشە ئاسمانییەکان پرۆسەی "ژیانەوەی هیوا" دەستپێدەکریت کە لە پاڵ وەستاندنی جموجۆڵی چەکدارە حوسییەکان، زیاتر جەخت لە سەر چارەسەری سیاسی و یارمەتی ئاوارەکان دەکات.

چەند ساتێک دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی هێنان بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لەو هەنگاوە کرد.

پرۆسەی "گەردەلولی یەکلاکەرەوە" ڕۆژی ٢٦ی ئایار دەستیپێکرد و نزیکەی مانگێک بەردەوام بوو.

لە مانگی کانوونی دووەم، چەکدارە حوسییەکان دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت داگرت و عەبد ڕبە مەنسوور لە لایەن چەکدارەکان لە ماڵەکەیدا گەمارۆ درا.

مانگی شوبات، عەبد ڕبە مەنسور هەلات و لە عەدەن گیرسایەوە، بەڵام لە کۆتایی مانگی مارس لە گەڵ پێشرەوی چەکدارە حوسییەکان بە پاڵپشتی لایەنگرانی عەڵی عەبدوڵڵا ساڵح، خۆی گەیاندە عەڕەبستانی سعودی.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشتیوانی لە ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی یەمەن کردووە.
Top