داعش و تاڵیبان جیهاد لە دژی یەک رادەگەیێنن
نابی جان مولاهل، بەڕێوەبەری ئاسایشی ویلایەتی هلمندی حكومەتی ئەفغنستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" تاڵیبان و داعش لە دژی یەک جیهادیان راگەیاندووە، لەو ناوچانەی چالاکییەکانیان تێدا ئەنجامدەدەن".
مولاهل ئاماژە بەوە دەدات، كە بزووتنەوەی تاڵیبان بەیاننامەیەکی دەرکردووە و پێوایە داعش رێکخراوێکی ناموسڵمانە، لە بەیاننامەکەدا تاڵیبان جەختدەكاتەوە كە جیهادکردن لە دژیان پێویستە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی ویلایەتی هلمند باس لەوەش دەكات، داعش لەلایەن خۆیەوە جیهادی لەدژی بزووتنەوەی تاڵیبان راگەیاندووە و پێیوایە ئەوان هەڵگەڕاوەن لە ئیسلام.
بەپێی زانیاری بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانی، داعش چالاکییەکانی خۆی لەو ناوچانە ئەنجامدەدات کە حکومەت ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، لەو شوێنانەش مەشقی سەربازی بە ئەندامەکانیان دەکەن.
رووداو