سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كرد به‌ مه‌شق و راهێنانى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئۆكراینا

سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كرد به‌ مه‌شق و راهێنانى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئۆكراینا
سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه‌كانى روسیا؛ سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له‌ رۆژئاواى ئۆكراینا ده‌ستى كرد به‌ مه‌شق و راهێنانى هێزى سه‌ربازى ئۆكراینا . پێترۆ پرۆشینكۆ سه‌رۆك كۆمارى ئۆكراینا ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكاى به‌ قۆناغێكى نوێ له‌ هاوكارییه‌كانى نێوان كێیف و واشنتۆن وه‌سف كرد.

له‌ لایه‌كى تر رۆژنامه‌ى وۆل ستریت جۆڕناڵ له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ كاتێكدا نراوه‌ كه‌ وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ به‌ مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى مۆسكۆ هاوكارییه‌كانى خۆیان بۆ ئۆكراینا به‌ وریاییه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نێرن. له‌ هه‌مان كاتدا گوووته‌بێژى سه‌رۆك كۆمارى روسیا ره‌وانه‌ كردنى په‌ڕه‌شوتوانانى ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتى ئۆكراینا به‌ ئامانجى مه‌شق و راهێنانى گاردى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌؛ به‌ هۆكارى ناله‌بارى زیاترى بارودۆخى ئه‌و وڵاته‌ وه‌سف كردووه‌.
Top