یه‌كێتى ئه‌وروپا پێشنیازێكى 10 بڕگهیى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى نایاسایى په‌سه‌ند كرد
ئه‌و پێشنیازه رۆژێك دواى ئه‌وه په‌سه‌ند كرا كه كه‌شتییه‌كى هه‌ڵگرى حه‌وسه‌د په‌نابه‌رى نایاسایى له ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێوه بووه؛ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانى ئیتاڵیا له كه‌نداو نقومبووه. ژماره‌ى قوربانیانى ئه‌و رووداوه تاكو ئێستا دیار نییه و ئۆپه‌ڕاسیۆنى رزگار كردنى سه‌رنشینه‌كانى ناو كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وامه.