فه‌ره‌نسا ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانى یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار كرد

فه‌ره‌نسا ئێرانى به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانى یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار كرد
وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا ژان ئیۆ لودریان؛ كۆمارى ئیسلامى ئێرانى تۆمه‌تبار كرد به‌ هۆكارى گرژى و نائارامى له‌ یه‌مه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا پشتیوانى وڵاتى فه‌ڕه‌نساى بۆ هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌بى به‌ سه‌رپه‌رشتى سعوودییه‌ له‌ دژى حووسییه‌كان راگه‌یاند. وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا له‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان رایگه‌یاند: كه‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى سعوودییه‌ یه‌گرتووه‌ بوونه‌ كه‌ كۆتایى به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى وڵاتاتى بێگانه‌ بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن بهێنن له‌ دژى عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادى سه‌رۆك كۆمارى یاسایى ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند : كه‌ ئه‌گه‌ر چى فه‌ڕه‌نسا راسته‌وخۆ له‌ دژى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران خۆى هه‌ڵناقورتێنێ؛ به‌ڵام پشتیوانى له‌ هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌ب به‌ سه‌رپه‌رشتى سعوودییه‌ ده‌كات و زانیارى هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ ریاز ئاڵوگۆڕ ده‌كات .
Top