دادگای سزای جیزه له میسر سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ر بیست و دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و كوشتنی پۆلیسێك سه‌پاند. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی دادگا وه‌رگیراون پاش ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌م 22 كه‌سه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بۆچوون له هه‌ژده‌ی ئازار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موفتی له‌باره‌ی سێداره‌دانیان، دادگای سزای جیزه رایگه‌یاند كه سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌م تاوانبارانه ده‌رچووه.
هاوكات دادگا بڕیاری ده ساڵی به‌سه‌ر كه‌سێك سه‌پاند كه له خوارووی هه‌ژده ساڵ بوو به‌م پێیه‌ش رایگه‌یاند كه ده‌توانرێت تانه له بڕیاره‌كه بگیرێت. به‌پێی یاساكانی میسر له پێش په‌سندكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان، دۆسییه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كرێت و ئینجا بڕیاره‌كه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.