وەزیرانی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە سەر خنکانی سەدان کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە سەر خنکانی سەدان کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست کۆبوونەوە
سەبارەت بە خنکانی سەدان کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست، سەرۆک وەزیری ایتالیا داوای کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپای کردووە.

بڕیاڕە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە لۆکزامبۆرگ بکرێت.

ڕۆژی یەک‌شەممە بەلەمێکی ٢٠ مەتری کە ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە دەریای ناوەڕاستدا نقومبوو و گوماندەکرێت بە سەدان کۆچبەر لە نێو ئاودا خنکابن.

ئەو کۆچبەرانە دەیانەویست لە باکووری ئەفریقیا خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەو ٧٠٠ کۆچبەرەی لە نێو بەلەمەکەدا بوون، تەنیا ٢٨ کەسیان ڕزگاریان بووە.

مەزەندە دەکرێت لە چوار مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٥٠٠ کۆچبەر لە نێو دەریا دا خنکابن.
Top