مورسی چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م سزادان ده‌كات
دوای نزیكه‌ی 20 مانگ له زیندانیكردن و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 21ی نیسانی 2015، یه‌كه‌م سزا به‌تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران، به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لابراوی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین بسه‌پێنرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف، ره‌نگه سزاكه‌ی محه‌مه‌د مورسی بگاته ئاستی له‌سێداره‌دان، ئه‌وه‌ش دوای ساڵێكی پڕ له كێشه له فه‌رمانڕه‌واییكردنی میسر، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ش كه ئاراسته‌ی كراوه هاندانی مورسییه بۆ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م كۆشكی كۆماری له ساڵی 2012.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌وكاته‌وه محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ركار لابراوه، هه‌زار و 400 كه‌س له لایه‌نگرانی مورسی كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار ئه‌ندامی حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌ستگیركراون.
هاوكات ده‌سته‌ی به‌رگری له محه‌مه‌د مورسی رایانگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه مورسی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ بكرێته‌وه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌رۆكه كراوه، ئێستاش خۆپیشانده‌ران ده‌كوژرێن و سه‌ركوت ده‌كرێن.
خه‌ندان