سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن: لە بەرمبەر هیرشەکانی سعودیە چۆکدانادەین

سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن: لە بەرمبەر هیرشەکانی سعودیە چۆکدانادەین
عەبدولمەلیک حوسی سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن لە یەکەمین وتاری تەلەفزیۆنی خۆی لە دوای دەستپێکی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی گوتی: لە بەرامبەر هێرشەکانی سعودیە سەردانانەوێنین.

سەرکردەی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ عەڕەبستانی سعودی دەیەویت یەمەن داگیر بکات.

عەبدولمەلیک حوسی گووتی: خەڵکی یەمەن مافی خۆیەتی بە هەموو شێوەیەک لە بەرامبەر هێرشەکانی سعودیە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکان نەکرد.

سعودیە سەرکردایەتی هاوپەیمانەتییەک دەکات کە چوار هەفتە لەمەو بەر لە چوارچیوەی ئۆپێراسیۆنێک بە ناوی " گەردەلولی یەکلاکەرەوە"، دەستی بە بۆمبارانکردنی پێگەی حوسییەکان لە یەمەن کرد.

بەرپرسەکانی سعودیە دەڵێن ئامانج لەو هێرشانە پێشگیری لە داگیرکردنی تەواوی یەمەن لە لایەن حوسییەکانە و لە سەر داوای عەبد ڕەبە مەنسور هادی بووە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک سەرۆک کۆماری یەمەن دەناسرێت.
Top