نقوومبوونی بەلەمێکی ٧٠٠ سەرنشینی

 نقوومبوونی بەلەمێکی ٧٠٠ سەرنشینی
لە گەرووی سیجیلیا لە دەریای ناوەڕاست کە دەکەوێتە نێوان لیبیا و ئیتالیا بەلەمێک لە ٧٠٠ سەرنشینەوە نقوومبوو کە سەرجەمیان کۆچەرن.

بەرپرسانی ئەمنی کەنار دەریا سەبارەت بە رووداوەکە ئاشکرایان کرد، شەوی رابردوو بەلەمێک کە نزیکەی ٧٠٠ کۆچەری لە رێگەی نایاسایی دەگواستەوە لە دەریای ناوەڕاست نقووم بووە و کەشتییەکی بازرگانی لەکاتی گوزەری بە شوێنی رووداوەکە ٢٨ کەسی رزگار کردووە، ھەروەھا توانراوە تەرمی ٢١ کەسی دیکە دەربھێندرێت.

بەپشتیوانی ھەلیکۆپتەری فریاگوزاری و تیمەکانی فریاکەوتنی دەریا ھەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێسەرو شوێن بەردەوامە. پێشبینی دەرێت کە نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەر خنکابن.






















AA
Top