فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان 20 هێرشى دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان 20 هێرشى دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر داعش
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزى ئه‌ركه‌ تایبه‌تییه‌كان كه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی دژ به‌ داعش ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ به‌یانی هه‌ینییه‌و تا بیانی شه‌ممه‌ 20 هێرشی ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ سووریا و عیراق.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان حه‌وت هێرشی ئاسمانییان له‌ سووریا له‌ نزیك كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ جێبه‌جێ كردو 13 هێرشی ئاسمانیشیان به‌ فڕۆكه‌ى جه‌نگی و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وان له‌ عیراق له‌ نزیك بێجی و رومادی و بنكه‌ى سه‌ربازی ئه‌سه‌دو فه‌لووجه‌و شه‌نگال و هیت و ته‌له‌عفه‌ر جێبه‌جێ كرد.
Top