گووته‌بێژى حكومه‌تى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: كه وڵاته‌كه‌یان پێشنیارى ئاشتى ئێرانى ره‌ت كردوه‌ته‌وه . راجح به‌دیع رایگه‌یاند: كه ئێمه پێشنیارى ئاشتى ئێران ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه چونكه ئامانجى ئێران ته‌نیا مانۆڕێكى سیاسییه. شایه‌نى باسه ئێران پێشنیارێكى ئاراسته‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه كه به پێى ئه‌و پێشنیاره پێویسته سه‌رجه‌م هێرشه سه‌ربازییه‌كان بۆ وڵاتى یه‌مه‌ن رابگیرێت و له به‌رامبه‌ردا هاوكارى مرۆڤدۆستانه ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته بكرێت. هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كى نه‌ته‌وه‌یى به به‌شدارى هه‌موو حزبه‌كانى نه‌یارى حكومه‌ت به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى حكومه‌تى یه‌كگرتووى نه‌ته‌وه‌یى به‌ڕێوه بچێت.
له به‌رامبه‌ردا وڵاتانى رۆژئاوا‌و به‌رپرسانى وڵاتانى عه‌ڕه‌بى وه‌ڵامى پێشنیارى ئێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه ئێران وڵاتێكى بێ لایه‌ن له نێوانگیرى یه‌مه‌ن نییه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سعوودییه و یه‌مه‌ن ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به ده‌ستێوه‌ردانى له كار‌و باره‌كانى یه‌مه‌ن؛ به‌نیازه ئه‌و وڵاته داگیر بكات. له به‌رامبه‌ردا ئێران ئه‌وتۆمه‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه.