تونس: رێگه‌مان گرتووه له چوونی زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س بۆ سووریا و عێراق
غهرسیلی گوتی: تا ئێستا رێگه‌مان له دوازده هه‌زار و چوارسه‌د و نه‌وه‌د كه‌س گرتووه كه ویستوویانه بچنه نێو خاكی سووریا و عێراق.
وه‌زیره‌كه‌ی تونس هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگار بوونه‌وه و نه‌هێشتنی تۆره‌كانی تیرۆریستی كه خه‌ڵكی ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ غهرسیلیگوتی: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، تیمه‌كانی ئاسایشی وڵات حه‌فتا و دوو ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه و سه‌د و په‌نجا و هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.