رووسیا سووره‌ له‌ پێدانى مووشه‌كی ئێس 300 به‌ ئێران

رووسیا سووره‌ له‌ پێدانى مووشه‌كی ئێس 300 به‌ ئێران
رووسیا رایگه‌یاند، پێدانی سیسته‌می موشه‌كی ئێس 300 به‌ ئێران بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك و لایه‌نێك مه‌ترسی نییه‌ و ئه‌و كاره‌ ته‌نها له‌ پێناو به‌هێزكردنی توانای به‌رگری وڵاتی ئێران ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك ئه‌گه‌ر هاتوو بكرێته‌ سه‌ری.

ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌دواین لێدوانیدا له‌سه‌ر پێدانی سیسته‌می موشه‌كی جۆرى ئێس سێسه‌د به‌ئێران رایگه‌یاند، پێدانى جۆرى موشه‌كى ئێس سێسه‌د به‌ ئێران هیچ په‌یوه‌ندى به‌ شه‌ڕ و رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی یه‌مه‌نه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى ئێران بتوانیان تواناى به‌رگرى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێك ئه‌گه‌ر بكرێته‌ سه‌رى به‌هێز بكات.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكداییه‌، ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ له‌ وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ به‌رامبه‌ر پێدانى مووشه‌كى جۆرى ئێس سێسه‌د له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌ ئێران، مه‌ترسى و نیگه‌رانیان نیشانداو له‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
Top