فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئێران: به‌ وه‌كاله‌ت ئێران رووبه‌ڕووى شه‌ڕ بووه‌ته‌وه‌

فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئێران: به‌ وه‌كاله‌ت ئێران رووبه‌ڕووى شه‌ڕ بووه‌ته‌وه‌
ئاژانسى ده‌نگوباسى فارسى ئێران له‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د ره‌زا بوردستان فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى وشكانى له‌ سوپاى وڵاته‌كه‌ى گواسته‌وه‌، ئێران به‌ وه‌كاله‌ت رووبه‌ڕووى شه‌ڕ بووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌رى خۆى بۆ چوونه‌ ناو شه‌ڕه‌كه‌ ئاماده‌ بكات.

بوردستان گوتى: داعش و بۆكۆ حه‌رام ئه‌مڕۆ له‌ برى ئه‌مه‌ریكا تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و كه‌ یه‌مه‌نیش بووه‌ته‌ ئامانج و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین. فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى وشكانى له‌ سوپاى ئێران جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى تازه‌ى راسته‌قینه‌بووه‌ته‌و داواى كرد، هه‌موو توانا به‌رگرییه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان بخرێنه‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌.

بۆردستان ئاماده‌یى هێزه‌كانى ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ میانى ئه‌نجامدانى دوو مانۆری سه‌ربازى له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى خۆیان ئاماده‌كردووه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌وخۆییه‌ كه‌ به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئێران پاش ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى گه‌رده‌لوولى راپێچان دژى چه‌كدارانى حوسى له‌ یه‌مه‌ن راده‌گه‌ینرێت.
Top