وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: تا ئێستا بڕى 2 ملیار دۆلار له‌ شه‌ڕى دژى داعش خه‌رجكراوه‌

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: تا ئێستا بڕى 2 ملیار دۆلار له‌ شه‌ڕى دژى داعش خه‌رجكراوه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خه‌رجى هێرش و بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى سوپاكه‌ى دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستى ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش راگه‌یاند و كه‌ به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌، له‌ هه‌شتى ئابى دوو هه‌زارو چوارده‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ ته‌نیا واشنتۆن دوو ملیار دۆلارى له‌ هێرش و بۆردومانه‌كانى دژ به‌ شوێن و پێگه‌كانى تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق و سووریا خه‌رجكردووه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ تێچووی رۆژانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا ده‌گاته‌ هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلار.

هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش له‌ هه‌شتی ئابی 2014 ده‌ستیپێكرد پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندو هاوپه‌یمانێتییه‌كیان بۆ لێدانی تیرۆریستانى داعش به‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌مه‌ریكا پێكهێنا.
Top