راوێژكاری سەرەكی سەرۆك وەزیرانی توركیا دەستی لە كار كێشایەوە
ئەتیەن مەهچوپیان كە بە رەچەڵەك ئەرمەنیە لە لێدوانێك دا گوتبووی: "نەناسینی كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكان لە ساڵی 1915 بەجینۆساید ئەستەمە". دوای ئەم لێدوانە رەخنەی زۆری لێگیرابوو.
شایەنی باسە مەهچوپیان بە رەسمی لە 9ی نیسانی ئەمساڵ خانەنشین كرابوو بە هۆی تەمەنی و وەك راوێژكاری فەخری لە كارەكەی بەردەوام بوو.