رێكخراوى تیرۆریستى ئه‌لقاعیده له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه كه به‌رپرسێكى گه‌وره‌یان به ناوى ئیبراهیم ئهلرهبیش به موشه‌كى فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانى ئه‌مریكایى كوژراوه. ئیبراهیم ئهلرهبیش نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زیندانى گوانتانامۆ ئازاد كرا. ئه‌مه‌ریكا بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى ته‌رخان كردبووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه سه‌باره‌ت به‌و گه‌وره تیرۆریستییه زانیارى بدات به هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستى دووباره ده‌ستگیر كردنى. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانى ئه‌مریكایى كوژرانى ئه‌و تیرۆریسته‌یان به فه‌رمى پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه.