په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا بڕیارى دا كوشتنى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ ساڵى 1915 به‌ جینۆساید بناسێنێت

په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا بڕیارى دا كوشتنى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ ساڵى 1915 به‌ جینۆساید بناسێنێت
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پاڵپشتی له‌ بڕیارى به‌جینۆسایدى رووداوى كوژرانى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌د و پازده‌ كرد و رووداوه‌كه‌شى به‌ جینۆساید له‌قه‌ڵه‌مدا. وه‌ك له‌ ئاژانسه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا پرسى بڕیارى به‌ جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو پازده‌ى له‌ لایه‌ن ئیمبۆڕاتۆرى عوسمانى خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و پاشا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، ئه‌و رووداوه‌ به‌ جینۆسایدى كۆمه‌ڵكوژى له‌ قه‌ڵه‌مدار.

هاوكات پشتیوانییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا له‌ بڕیارى به‌جینۆسایدى كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، نیگه‌رانى و توڕه‌یى توركیاى لێكه‌وته‌وه‌ و له‌مباره‌ییه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌رچى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا و یان وڵاتانى دیمه‌ بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت له‌م كوێى ده‌روات له‌و كوێى ده‌رده‌چێت و لاى ئه‌و هیچ جێگه‌ى گرنگ و بایه‌خ نییه‌. ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، رێگه‌ نادات ناوى توركیا به‌ هۆى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو پازده‌ پیس بكرێت یان بشوێنرێت.
Top