نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی عێراق و سووریا دەكات.. بۆ لێكۆڵینەوە لە توندتیژیی سێكسییە
نێردروای تایبەتی توندوتیژییە سێكسییەكان لە شەڕدا(زەینەب هاوا بانگورە)، سەردانی ئوردن و توركیا و لوبنان دەكات و لە گەشتەكەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە ئەنجوومەنی ئاساییشی گوتووە، گەشتەكەی لە دژی پەردە شاراوەكانی كارەساتی توندوتیژییە سێكسییەكانی كە وەك "تاكتیكی شەڕ" لە لایەن گرووپە تونڕۆكانەوە" بەكار هاتووە، دەبێت.
ڕاپۆرتێكی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم هەفتەیەدا ئەوەی نیشان دا كە تیرۆریستانی داعش و جیهادییەكانی دیكە توندوتیژیی سێكسییان بەكار هێناوە وەك ستراتیژییەتێك بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سڤیل و وەدەرنانی دانیشتووان و بەهێزكردنی داهاتیان.
ڕاپۆرتەكە تێبینیی ئەوەی كرد كە، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو لە ژمارەی ئەو حاڵەتە سێكسیانەی لە سووریا لەگەڵ رفاندن لە عێراق و فرۆشتنی مرۆڤەكان لە بازاڕەكان و ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی داعش لە سووریادا كراوە.
(بانگورە) بە یەكەم كەس دادەنرێت كە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وەك نوێنەری تایبەت لەو تاوانانەی كە بە هۆی جەنگەوە دروست دەبن، دەكۆڵێتەوە.