چه‌كدارانى فه‌ڵه‌ستینى له‌ كه‌مپى یه‌رمووك پاشه‌كشه‌یان به‌ داعش كرد

چه‌كدارانى فه‌ڵه‌ستینى له‌ كه‌مپى یه‌رمووك پاشه‌كشه‌یان به‌ داعش كرد
به‌رپرسێكی فه‌له‌ستینی و دانیشتووانی كه‌مپى یه‌رمووك له‌ باشورى دیمه‌شق رایانگه‌یاند كه‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش زۆربه‌ى چه‌كدارانی خۆى له‌ كه‌مپه‌كه‌ كشانده‌وه‌ و گه‌ڕٍِانه‌وه‌ گه‌ڕه‌كی حه‌جه‌رول ئه‌سوه‌د له‌ نزیك دیمه‌شق كه‌ له‌وێوه‌ هێرشیان بۆ كه‌مپه‌كه‌ هێنابوو. دانیشتوان رایانگه‌یاند كه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان تیرۆریستانی داعش و چه‌كدارانی ئه‌كنافی به‌یتول مه‌قدیس له‌ ده‌روازه‌ى باكووری ئۆردوگه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

هاوكات چه‌كدارانى فه‌ڵه‌ستیینى له‌ كه‌مپه‌كه‌ رایانگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ پاشه‌كشه‌ به‌ تیرۆریستانى داعش بكه‌ن له‌و ناوچانه‌ى كه‌ به‌م دواییانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون . له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ فڕۆكه‌كانی رژێم گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ى سه‌رمین و ته‌فته‌نازیان له‌ پارێَزگه‌ى ئیدلب بۆردومان كرد و نۆ كه‌س له‌ ته‌فته‌ناز كوژران و بیست كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها بۆردومانكردنى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ به‌رده‌وام بوو و ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى سیڤیل كوژران و بریندار بوون .
Top