ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه ئۆباما لای عه‌بادی ره‌خنه‌ی له سعودیه گرتبێت
باسكی پشتگیری واشنتنی بۆ پرۆسه‌ی گه‌رده‌لوولی به‌هێز دژی حوسیيه‌كانی یه‌مه‌ن دووپاتكرده‌وه و گوتی:" له‌بنه‌مادا ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كردووه". روونیشیكرده‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه پشتگیری ئه‌و پرۆسانه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ئه‌نجامیانده‌دات و ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات هاوكاری پێشكه‌شی كاره‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی بكه‌ین دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن".
حه‌ده‌ر عەبادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پاش رۆژێك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل باراك ئۆباما رایگه‌یاند:" ویستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەر وەستاندنی شەڕی یەمەنە، بەڵام سعودیە لەو بارەیەوە هاوكارنابێت".
عادل جوبه‌یر باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودیه له ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، كه نه‌یبیستووه ئه‌مریكا ره‌خنه له پرۆسه‌ی گه‌رده‌لوولی به‌هێز بگرێت. گوتیشی:" نازانم سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چۆن ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كردووه، باشتریشه عێراقییه‌كان سه‌رقاڵی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بن".
رۆژی سێشه‌ممه 14ی نیسانی 2015، باراك ئۆباما له كۆشكی سپی پێشوازی له حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد و وه‌كو عه‌بادیش گوتی، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه رۆڵی ئێران بووه له عێراق.
رووداو