ئاماژەی "تورك" لە دەستووری توركیا هەڵدەگیرێ
ئەمرۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا دەستیپێكرد و حزبە بەشداربووەكان بەیاننامەی هەلبژارنەكانیان ئاشكرا كرد.
ئەحمەد داودۆغلو سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان بەیاننامەی حزبەكەی خوێندەوە و تیایدا سیگناڵی چەند گۆرانكاریێكی لەخۆگرتبوو.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە :"دەستووری نوێ نابێتە مەرجەعی هیچ ناسنامەیێكی دینی و نەتەوەیی". ئەمەش لەلایەن شارەزایانەوە بە لابردنی ئاماژەی "نەتەوەی تورك" لە دەستووری نوێ ی توركیا شیكرایەوە.