جان پینه‌ر ستایشى رۆڵى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ شه‌ڕى دژى داعش كرد

جان پینه‌ر ستایشى رۆڵى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ شه‌ڕى دژى داعش كرد
جان پینه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا، ستایشى رۆڵى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش كرد و رایگه‌یاند، پێویسته‌ رۆڵى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى داعش ته‌نها له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان و رێنوێنكردنى هێزه‌كانى عێراق نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت رۆڵى ئه‌وان به‌شدارییه‌كى به‌رچاو پێشكه‌شكردنى زۆرترین هاوكارى بێت به‌ هێزه‌كانى عێراق.

پێنه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئیداره‌ى ئۆباما پێویستى به‌ ستراتیژییه‌كى گشتگیر و گه‌وره‌یه‌ له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

پینه‌ر كه‌ كه‌ساییه‌تێكى پارتى كۆمارى ئه‌مه‌ریكایه‌ ره‌خنه‌ى توندى له‌ سیاسه‌تى ئێستا ئۆباما به‌رامبه‌ر به‌ دۆخى شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش گرت و گوتى: جێگه‌ى شه‌رمه‌ بۆ ده‌ركردنى تیرۆریستانى داعش له‌ شارى تكریت، ئۆباما په‌ناى بۆ عێراق و ئێران برد.
Top