میسر و سعودیه مانۆرێكى هاوبه‌شی ستراتیژیى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له وتوێژه‌كانى نێوان عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر و محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌زیرى سعوودیه كه له قاهیره به‌رێوه‌چوو، هه‌ر دوو لا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لیژنهییهكى هاوبه‌ش بۆ سه‌رپه‌رشتى و ئه‌نجامدانى مانۆرێكى ستراتیژى گه‌وره پێكهێنن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ناو به‌یاننامه‌كه، بڕیاره مانۆره سه‌ربازییه‌كه له ناو خاكى سعوودیه به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداویش به‌شدارى تێدا بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدراوه، ئامانج له ئه‌نجامدانى مانۆره سه‌ربازییه‌كه، به‌هێزكردنى تواناى هێزى عه‌ره‌بى هاوبه‌شه كه دژى چه‌كدارانى حوشى له یه‌مه‌ن به سه‌رۆكایه‌تى سعوودیه پێكهێنراوه.