ئەنجومەنی ئاسایش گەمارۆی خستە سەر حوسییەکانی یەمەن

ئەنجومەنی ئاسایش گەمارۆی خستە سەر حوسییەکانی یەمەن
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی وڵاتانیی عەرەبیی سەبارەت بە بارودۆخی یەمەن پەسند کرد، 14 وڵات دەنگیان بەو ڕەشنووسە داوە و وڵاتی رووسیا دەنگی بێلایەنیی داوە.

بەپێی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،. گەمارۆی چەکوچۆڵ دەخرێتە سەر حووسییەکان و هێزەکانی لایەنگری عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرکۆماری پێشووی یەمەن.

بەپێی بڕیارنامەکە ئەنجومەنی ئاسایش لە 7 قۆناغدا عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی ئابلۆقە داوە، هەروەها سەرکۆماری پێشووی یەمەن و کوڕەکەی سەردانی دەرەوەی یەمەنیان لێ قەدەغە کراوە.

نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویەتی: ئێمە خوازیاری وتووێژ لە یەمەن لەسەر بنەمای وڵاتانی عەرەبین، هەروەها حوسییەکانی بە تێکدەری بارودۆخی ئەمنیی یەمەن وەسف کردووە.
Top