ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژە بڕیارێکی لەبارەی یەمەن پەسەندکرد
وڵاتانی کەنداو پڕۆژە بڕیارەکەیان لە رێگا ئوردنەوە داڕشتبوو، کە ئەندامی ناهەمیشەییە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، پڕۆژەكە رادەستی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کرا و تایبەتە بە پشتگیرکردنی عەبد رەبە هادی مەنسوور، سەرۆكی یەمەن و قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە حوسییەکان.
لەگەڵ سزادانی سەرکردەی حوسییەکان و ژمارەیەک کەسایەتی لایەنگری عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن و کوڕەکەی. رووسیا پێشتر چوارجار دەنگدانی لەسەر پڕۆژەکە دواخستبوو و ئەمجارەشیان دەنگی لەسەر پڕۆژەکە نەدا.
خاڵی ناکۆکی رووسیا لەسەر دوو بڕگەی پرۆژەکە بوو، ئەوانیش بڕگەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت فرۆشتنی چەک لە هەموو لایەنەکانی یەمەن قەدەغەبکرێت، دووەم دەبێت سعودیە ئۆپەراسیۆنی گەردەولوولی بەهێز رابگرێت. بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، بەشێک لە داواکارییەکانی رووسیا لە بەرچاوگیراون.
رووداو