وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێشنیازێكى 4 خاڵى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى یه‌مه‌ن ده‌خاته‌ روو

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران پێشنیازێكى 4 خاڵى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى یه‌مه‌ن ده‌خاته‌ روو
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، چوار خاڵى وه‌ك رێگه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى ئێستاى یه‌مه‌ن خسته‌ روو و ته‌ئیكدیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ به‌رهه‌ڵستى له‌و هێرش و بۆردومانانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌ سه‌ركردایه‌تى سعوودیه‌ دژى چه‌كدارانى حوسى له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ شارى مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا زه‌ریف پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد، به‌ ئامانجى گه‌یاندنى كۆمه‌ك و هاوكارى و سازكردنى وتوێژ و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى بنكه‌ فراوان كه‌ ببێته‌ هۆى كۆتایى هێنان به‌ شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانى یه‌مه‌ن رابگیرێت.
Top