لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: بۆكۆحه‌رام 2000 ئافره‌تى نێیجیریاى ڕفاندووه‌

لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: بۆكۆحه‌رام 2000 ئافره‌تى نێیجیریاى ڕفاندووه‌
به‌پێى رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، له‌ سه‌ره‌تا ئه‌م ساڵه‌وه‌ تا ئێستا كه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى بۆكۆ حه‌رام له‌ وڵاتى نێیجیریا، دوو هه‌زار ئافره‌تیان رفاندووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ده‌سترێژیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و هه‌ندێكیشیان كوشتوون.

وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى نێیجیریا، چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى بۆكۆ حه‌رام له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه‌ تا ئێستا دوو هه‌زار ئافره‌تیان رفاندووه‌ و سه‌ركرده‌ى چه‌كدارانى گروپى بۆكۆ حه‌رامیش زۆربه‌ى كچ و ئافره‌ته‌كانى به‌ زۆر كردووه‌ته‌ هاوسه‌رى چه‌كداره‌كانى و هه‌ندێكى دیكه‌شیانى كوشتووه‌ كه‌ له‌ كۆى ئه‌و دوو هه‌زار ئافره‌ته‌، دووسه‌دیان قوتابیین.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د بوخارى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى نێیجیریا له‌ لێدوانێكدا به‌ڵینى دا هه‌موو هه‌واڵه‌كانى له‌ پێناو رزگاركردنى ئافره‌ته‌ رفێنراوه‌كانى ژێر ده‌ستى بۆكۆ حه‌رام بخاته‌ گه‌ڕ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا گوتى: زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئافره‌ته‌ رفێنراوه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌ .
Top