له میسر به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تاوهرێكى كاره‌با په‌خشى ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆن راگیڕا
هاوكات لیوا هانى عه‌بدوله‌تیف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى میسر، ته‌قینه‌وه‌ى تاوه‌رى كاره‌باكه‌ى به كردهوهیهتى تیرۆریستى له قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند، تیرۆریستان له‌م ته‌قینه‌وه ئامانجیان هه‌بووه كه ئه‌ویش راگرتنى په‌خشى هه‌ندێ كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانى میسر بووه له مانگى ده‌ستكردنى نایل سات . ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆ تیمێك پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كه بكه‌ن.