ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر بارودۆخی یەمەن کۆدەبێتەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە ئەنجامدەدات و تێیدا دەنگ لەسەر ئەو بابەتانە دەدات، کە پەیوەستن بە دۆخی یەمەن.
بەگوێرەی ئە پرۆژە بڕیارەش جگە لە سزادانی سەرکردەکان، بڕیاری قەدەغەکردنی چەک لە حوسییەکان و هاوپەیمانکانیشی تاوتوێدەکرێت.
هەروەها قسە لەسەر ئەوەش کراوە کە ئەنجوومەنی ئاسایش داوابکات حوسییەکان بەبێ هیچ مەرجێک دەسەڵات لە یەمەن بەجێبهێڵن، بەڵام چاوەڕێدەکرێت ئەو پرۆژە بڕیارەی کە وڵاتانی کەنداو پشتیوانی لێدەکەن، لەلایەن رووسیاوە رەتبکرێتەوە و لەنێو ئەنجوومەنەکەدا دژ بەو بڕیارانە دەنگبدات.
بابەتێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کارکردن بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی یەمەن و هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەوانەی بەهۆی جەنگەوە لەنێو شارەکاندا گەمارۆدراون، ئەمەش پێویستی بە بڕیاری ئاگربەستێکی کاتی دەبێت.
رووداو