لە غازی عەنتاب داعشێك لە كاتی چوونی بۆ لای پۆلیس دەستگیر كرا

لە غازی عەنتاب داعشێك لە كاتی چوونی بۆ لای پۆلیس دەستگیر كرا

هاوڵاتی یەكی تونسی تەمەن 29 ساڵ بە ناوی ئەیوب فەقیه داوای مۆڵەتی لە پۆلیس كردووە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە ووڵاتەكەی، لەكاتی لێكۆلینەوە دەربارەی ئەم هاوڵاتی یە تونسی یە دەركەوتووە كە بۆ ماوەی 1 ساڵ لەریزی گروپی تیرۆرستی داعش لە سوریا شەریكردووە و دەست بەجێ دەستی بەسەر داگیراوە و لە لایەن دادگاوە بریاری بەندكردنی بۆ دەرچووە.
لە كاتی وەرگرتنی ئیفادە، ناوبراو دانی بەوە ناوە كە بەر لە ساڵێك بە قاچاغ چووەتە سوریا و پەیوەندی بە گروپی تیرۆرستی داعشەوە كردووە.
لە كاتی باسكردنی ئەو ماوەی كە لەگەڵ داعش بووە ووتی" كاتێ چوومە ریزی ئەم گروپە نازناوی ’ئەبو ئوسامە’یان پێدام و جگە لە مەشقی بەكارهێنانی چەك، مەشقی تریش دەكەین وەك بەكارنەهێنانی ناوی یەكتر چونكە لەوێ كەس ناوی راستەقینەی یەكتر نازانێ و هەر كەس و نازناوی خۆی هەیە و بەم نازناوە بانگ دەكرێن "
ئەم هاوڵاتی یە تونسی یە بە تاوانی " ئەندام لە گروپی چەكداری تیرۆرستی" دادگایی دەكرێت و پێشبینی دەكرێت 5 تا 10 ساڵ زیندانی بكرێت.


Top