حزبی داد و گەشەپێدان لیستی پاڵێوراوانی ئاشكرا كرد
ئەمرۆ كە دواین رۆژی وەرگرتنی لیستی ناوەكان بوو لە لایە لێژنەی باڵای هەلبژاردنەكان، حزبی داد و گەشەپێدان دواین لیستی پاڵێوراوانی گەیاندە لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا.
لە لیستەكەدا سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەحمەد داودۆغلو لە شاری كۆنیا ژمارە 1ی لیستەكەیە و یالچن ئاكدۆگان جێگری سەرۆك وەزیران ژمارە 1ی لیستی شاری ئەنكەرەیە.
شایەنی باسە حزبی داد و گەشەپێدان 13 ساڵە حزبی دەسەڵاتدارە لە توركیا و لە دواین هەڵبژاردنە گشتی یەكان كە لە حوزەیرانی ساڵی 2011 ئەنجامدرا، 46.56% ی كۆی دەنگەكانی بەدەست هێنا و بووە خاوەن 341 ئەندام پەرلەمان.
ئامانجی حزبی داد و گەشەپێدان لەم هەلبژاردنی ئەمساڵدا بەدەستهێنانی 400 كورسی یە لە پەرلەمان.